شەرمەزارکردنی ئاسایی کردنی پێوەندیی نێوان بەحرێن و رژێمی زایۆنی
ئاسایی کردنی پێوەندیی نێوان بەحرێن و رژێمی زایۆنی کاردانەوە و ئیدانەکرانی بەدواوە بووە .
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا شەوی رابردوو باسی ئاسایی کردنەوەی پێوەندیی نێوان بەحرێن و رژێمی زایۆنی کرد .
ئەم رێککەوتنە رووبەڕوی ئیدانە کرانی بەرفراوان لە جیهانی ئیسلامیی بووەتەوە .
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی رۆژی شەممە لەسەر توویتەر نوسی : سازانی رژێمی بەحرێن لە گەڵ رژێمی ساختەی ئیسراییل ، خەیانەتی گەورە لە ئارمانجی ئیسلامیی و گەلی فەلەستین بۆ رزگارکردنی قودسی شەریفە .
بزووتنەوەی حەماس وێڕای شەرمەزار کردنی ئەم هەنگاوەی رژێمی بەحرێن ، جەختی کردەوە : رێککەوتنی بەحرێن و ئیسراییل پێداگریە لەسەر جێبەجێکردنی بڕگەکانی سەودای سەدە کە بە دوای لەبەین بردنی ئارمانجی فەلەستین دایە .
داوود شیهاب بەرپرسی راگەیاندنی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستینیش وێڕای شەرمەزار کردنی ئەم رێککەوتنە ، گوتی : ئەم رێککەوتنە نیشانەی داردەست بوونی رژێمی بەحرێن بە ئەمریکایە.
کۆمەڵی ئیسلامیی ویفاقی بەحرێنیش راگەیاند گەلی بەحرێن ئارمانجی فەلەستین لە بیر ناکات .
وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیاش رێککەوتنی بەحرێن و رژێمی زایۆنی مەحکوم کرد .
وەزیری دەرەوەی ئەردەنیش رەخنەی گرت لە رێککەوتن بەحرێن و رێژێمی زایۆنی و جەختی کردەوە لەسەر هەوڵدان بۆ مسۆگەربوونی مافی گەلی فەلەستین .