ئاگردرانی وێنەی دەسەڵاتدارانی بەحرێن و ئیمارات لە لایەن دانیشتوانی غەززەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i386368-ئاگردرانی_وێنەی_دەسەڵاتدارانی_بەحرێن_و_ئیمارات_لە_لایەن_دانیشتوانی_غەززەوە
دانیشتوانی غەززە بۆ ناڕەزایەتی بە ئاسایی بوونەوەی پێوەندیی مەنامە و ئەبووزەبی لە گەڵ تەلەڤیڤ ، وێنەی دسەڵاتدارانی بەحرێن و ئیماراتیان ئاگردا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2020 03:39 Asia/Tehran
  • ئاگردرانی وێنەی دەسەڵاتدارانی بەحرێن و ئیمارات لە لایەن دانیشتوانی غەززەوە

دانیشتوانی غەززە بۆ ناڕەزایەتی بە ئاسایی بوونەوەی پێوەندیی مەنامە و ئەبووزەبی لە گەڵ تەلەڤیڤ ، وێنەی دسەڵاتدارانی بەحرێن و ئیماراتیان ئاگردا .

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی تایمز ئیسراییل ، دانیشتوانی غەززە ئێوارەی شەممە بە کۆبوونەوە لە ناوەندی شاری دەیر بەڵح وێنەکانی حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە پادشای بەحرێنیان ئاگردا و رێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پێوەندیی ئەم وڵاتە لە گەڵ رژێمی زایۆنیان شەرمەزار و وەک خەنجەرێک لە پشت ئارمانجی فەلەستینیان زانی .

خەڵکی غەززە هەروەها وێنەکانی نەتانیاهوو سەروک وەزیرانی رژێمی زایۆنی و دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا  و محەمەد بن راشد ئالی مەکتووم جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیماراتیان ئاگردا .

رێککەوتنی بەحرێن رژێمی زایۆنی رووبەڕووی رەخنە و گازندەی زۆر لە جیهانی ئیسلام دا بووەتەوە .