تەقینەوەیەکی گەورە لە باشووری لوبنان ڕووی دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i386840-تەقینەوەیەکی_گەورە_لە_باشووری_لوبنان_ڕووی_دا
سەرچاوەکانی لوبنان باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکی قورسیان کردووە لە باشووری ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2020 18:50 Asia/Tehran
  • تەقینەوەیەکی گەورە لە باشووری لوبنان ڕووی دا

سەرچاوەکانی لوبنان باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکی قورسیان کردووە لە باشووری ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی بنکەی «ئەلنەشرە»، گرگرتنی بەنزینخانەیەک لە نێوان ناوچەکانی « عەین قانا»و « کەفەر فیلا» لە باشووری لوبنان ھۆکاری تەقینەوەکە بووە. سەرباری ئەمەش سەرچاوە فەرمییەکانی لوبنان ھێشتا لەم بارەیەوە ھیچیان نەدرکاندووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە وا لەوە دەچێ ئەم تەقینەوەیە قوربانی و زیانی قورسی لێ کەوتبێتەوە.

لە ماوەی دوو حەوتەی دابردووش دا ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە بینایەکی گەورەی بازرگانی لە بازاڕی بەیرووت و ئاگرکەوتنەوەیەکی دیکەش لە نێو ھەمارێکدا لە بەندەری بەیرووت ڕووی دا. چوارەمی ئوتیش دوابەدوای ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە ھەمارێکی کەرەستەی ئاگرین لە بەندەری بەیرووت بووە ھۆی ڕوودانی تەقینەوەیەکی قورس.