ھاوپەیمانیی سەعودی ٣١٦ جار ئاگربڕی لە «حودەیدە» پێشێل کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i387791-ھاوپەیمانیی_سەعودی_٣١٦_جار_ئاگربڕی_لە_حودەیدە_پێشێل_کردووە
سەرچاوەکانی یەمەنی باشی بەردەوامیی پێشێلکرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە پارێزگای «حودەیدە»ی ڕۆژئاوای یەمەنیان کردووە لە لایەن ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودییەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2020 08:05 Asia/Tehran
  • ھاوپەیمانیی سەعودی ٣١٦ جار ئاگربڕی لە «حودەیدە» پێشێل کردووە

سەرچاوەکانی یەمەنی باشی بەردەوامیی پێشێلکرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە پارێزگای «حودەیدە»ی ڕۆژئاوای یەمەنیان کردووە لە لایەن ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودییەوە.

کاربەدەستێکی لەشکریی یەمەن شەوی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی مەسیرەی یەمەن ڕایگەیاندووە، دەست درێژکارانی سەعودی و بەکرێگیراوانیان لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو ٣١٦ جار ئاگربڕلە پارێزگای «حودەیدە»ی ڕۆژئاوای یەمەنیان پێشێل کردووە.

ئەم ئاگربڕە لە سوییددا لە نێوان شاندی ناردراوی سەنعاو شاندەکەی ڕیاز ڕێککەوتنی لە سەرکراو لە سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە ١٨ی دیسامبەری ٢٠١٨ لە پارێزگای حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەن دەستی پێ کرا، کەچی ھاوپەیمانیی سەعودی بەردەوام و بەشێوەی ڕۆژانە پێشێلی دەکات.

بەندەری «حودەیدە» سەرەکی ترین ڕێگای ناردرانی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەیە بۆ جەماوەری یەمەن.