دیلەکەی فەلەستین: لە پێناوی ئازادی و سەربەرزی خەبات دەکەم
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i387834-دیلەکەی_فەلەستین_لە_پێناوی_ئازادی_و_سەربەرزی_خەبات_دەکەم
ئەو دیلەی فەلەستین کە ھەشتا ڕۆژی لەمەبەر لە بەندیخانەی ڕژێمی زایونی مانی لە خواردن گرتووە، ڕایگەیاند:لە پێناوی ئازادی و سەربەرزی خەبات دەکەم.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2020 19:22 Asia/Tehran
  • دیلەکەی فەلەستین: لە پێناوی ئازادی و سەربەرزی خەبات دەکەم

ئەو دیلەی فەلەستین کە ھەشتا ڕۆژی لەمەبەر لە بەندیخانەی ڕژێمی زایونی مانی لە خواردن گرتووە، ڕایگەیاند:لە پێناوی ئازادی و سەربەرزی خەبات دەکەم.

«ماھیر ئەخرەس» دیلی فەلەستینی ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی مەیادین وتیشی: بەھیوام تەواوی بیرئازادانی جیھان ھەتا ئەو کاتەی کە تەواوی گەلانی جیھان بە ئارادی و سەربەرزی نەگەییشتوون، لە سەر بەرخۆدانی خۆیان بەردەوام بن.

ئەم دیلەی فەلەستین جەختیشی کردووە: نامەی لە ماڵی خۆم دا لە ژێر گوشارو ھەڕەشەدا بژیم.

دادگەی ڕژێمی زایونی ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ ڕزگارکرانی «ماھیر ئەخرەس» دژایەتی کردو ڕایگەیاند: ئەم دیلەی فەلەستین  ٢٦ی نوامبەر ئازاد دەکرێت، کەچی ئەخرەس ئەو بڕیاری قەبووڵ نەکردو ڕایگەیاند لە سەر مانگرتنەکەی بەردەوام دەبێت.