ڕەخنەی «میشێل عەون» لە کردەوەی سیاسەتڤانانی لوبنانی لە بارەی خەباتی دژی گەندەڵی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i388168-ڕەخنەی_میشێل_عەون_لە_کردەوەی_سیاسەتڤانانی_لوبنانی_لە_بارەی_خەباتی_دژی_گەندەڵی
سەرۆک کۆماری لوبنان لە کردەوەی سیاسەتڤانانی وڵاتەکەی لە خەباتی دژی گەندەڵی ڕەخنەی گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 22, 2020 08:09 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی «میشێل عەون» لە کردەوەی سیاسەتڤانانی لوبنانی لە بارەی خەباتی دژی گەندەڵی

سەرۆک کۆماری لوبنان لە کردەوەی سیاسەتڤانانی وڵاتەکەی لە خەباتی دژی گەندەڵی ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «میشێل عەون» سەرۆک کۆماری لوبنان وێڕای ئاماژە کردن بە سیستیماتیک بوونی گەندەڵی و ڕەگ داکوتانی لەنێو کۆمەڵگای لوبناندا وتی: گەڵاڵەیەکی بۆ گۆڕین و چاکسازی و ھەوڵدان لە ئاراستەی ڕزگارکردنی وڵات لە ژێرچەپۆکی پاوانخوازە بەکۆمەڵ و یان تاکەکەسی و یان دەوڵەتیەکان ئامادە کردووە.

سەرۆک کۆماری لوبنان بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەوەی وا ئەرکی پێکھێنانی کابینەی دەکەوێتە سەرشان، دەبێ بەرنگاری گەندەڵیش بێتەوە، وتیشی: بە پێی یاسای بنەڕەتیی لوبنان، کەسێک بۆ پێکھێنانی دەوڵەت ڕادەسپێڕێت.

«میشێل عەون» جەختی لەوەش کردەوە کە لایەنە سیاسییەکانی لوبنان لە قەبووڵ کردنی بەرپرسایەتیی ئەم دۆخەی وڵات ھەڵدێن.