بەردەوامیی پێشێلکرانی ئاگربڕ لە یەمەن لە لایەن ھاوپەیمانیی سەعودییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i388185-بەردەوامیی_پێشێلکرانی_ئاگربڕ_لە_یەمەن_لە_لایەن_ھاوپەیمانیی_سەعودییەوە
ھاوپەیمانیی سەعودی لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو ٢٣٦ جار ئاگربرەکەی پارێزگای حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەنی پێشێل کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 22, 2020 23:45 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پێشێلکرانی ئاگربڕ لە یەمەن لە لایەن ھاوپەیمانیی سەعودییەوە

ھاوپەیمانیی سەعودی لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو ٢٣٦ جار ئاگربرەکەی پارێزگای حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەنی پێشێل کردووە.

کەناڵی ھەواڵیی مەسیرە شەوی ھەینی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی سەربازی، فڕینی فڕۆکەکانی شۆڤاری بە سەر ناوچەی «ئەلفازە»و ھەروەھا فڕینی فڕۆکەشەڕکەرەکانی بە سەر «شەقامی ٥٠ » ی حودەیدەدا وەک نمونەی پێشێلکردنی ئاگربڕ ھێنایەوە.

ئەم سەرچاوەیە جەختیشی کرد، فڕینی ٢٤ فڕۆکەی شۆڤاری بە بەرزایی ناوچەکانی  حیس، ئەلجەبەلیه و ئەلتەحیتا، شەقامی ٥٠ و ناوچعی ئەلفازە و ٣٧جار ھێرشی تۆپخانەو ١٧٦ تەقەکردن، لەو نمونە بەرفراوانانەی پێشێلکرانی ئاگربڕ لە پارێزگای حودەیدە بوونە.

ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە سویید لەنێوان شاندەکەی سەنعاو شاندی ڕیاز لە ١٨ی دیسامبەری ٢٠١٨ لە پارێزگای حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەن دەستی پێکراوە، کەچی ھاوپەیمانیی سەعودی ھەموو ڕۆژێک پێشێلی دەکات.