مەحموود عەباس : کەس بۆی نیە بەناوی نەتەوەی فەلەستینەوە قسە بکات
تشرینی یهکهم 24, 2020 19:55 Asia/Tehran
سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین ، ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان سودان و ڕژێمی زایۆنی ئیدانە کرد و جەختی کرد کە کەس مافی نیە بە ناوی نەتەوەی فەلەستین و ئارمانجی فەلەستین قسەیەک بکات .
مەحموود عەباس سەرۆکی پێکهاتەیخوبەڕێوبەری فەلەستین وێڕای ئیدانە کردنی ڕێککەوتنامەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان سوودان و ڕژیمی زایۆنی ئەو کارەی بە پێچەوانەی دانیشتنەکانی عەرەبی و هەروەها داهێنانی ئاشتی عەرەبی زانی .
سەرۆکی پێکهاتەی خوبەڕێوەبەریفەلەستینشەو شەمە لە بەیاننامەیەکدا هەمیسان جەختی کرد کەکەس مافی نیە بە ناوینەتەوەی فەلەستین وئارمانجی فەلەستین قسە بکات .
عەباس جەختی کرد کە ڕێگای گەیشتن بە ئاشتیەکی هەمە لایەنە و دادگەرانە دەبێ بە پێی یاسای نێونەتەوەیی و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بێت .