شەھیدبوونی سێ فەلەستینی لە ئەنجامی تەقەی لەشکەریانی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i388572-شەھیدبوونی_سێ_فەلەستینی_لە_ئەنجامی_تەقەی_لەشکەریانی_زایۆنی
لەشکەریانی زایۆنی بە تەقەکردن لە ژمارێک لە فەلەستینیەکان لە ئەلجەلیل ، لە باکووری ناوچە داگیرکراوەکان ، سێ لاوی فەلەستینیان شەھید کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2020 10:50 Asia/Tehran
  • شەھیدبوونی سێ فەلەستینی لە ئەنجامی تەقەی لەشکەریانی زایۆنی

لەشکەریانی زایۆنی بە تەقەکردن لە ژمارێک لە فەلەستینیەکان لە ئەلجەلیل ، لە باکووری ناوچە داگیرکراوەکان ، سێ لاوی فەلەستینیان شەھید کرد .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، بە گێڕانەوە لە سەرچاوە فەلەستینیەکان ، لەشکەریانی زایونی ئەمڕۆ یەکشەممە ھەڵیانکوتایە سەر ماڵی یەکێک لە یەخسیران بە ناوی ئەمجەد عەلیوی لە نابلۆس و ھەروەھا کەمپی ئەلعروب لە باکووری ئەلخەلیل . 

داگیرکەرانی زایۆنی ھەروەھا بە پەلامار بۆسەر ناوچەی ئەزعیم لە رۆژھەڵاتی قودسی داگیرکراو ، شەپۆلێک لە ترس و توقانیان لە نێو دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بەدیھێنا . 

لە چەند مانگی رابردوودا ، ناڕەزایەتی فەلەستینیەکان بە رژێمی زایۆنی بە ھۆی پێداگریی ئەم رژێمە لەسەر جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی وەلکاندنی سەتی سی لە بەشەکانی لێواری رۆژاوا بە ناوچە داگیرکراوەکان زیادی کردووە و رژێمی زایۆنیش توندی و تیژی لە دژی فەلەستینیەکانی توند کردووە .