خۆپیشاندانی فەلەستینییەکان بۆ شەرمەزار کردنی ساڵگەڕی دەرچوونی بەیاننامەی باڵفۆڕ
تشرینی دووهم 03, 2020 03:57 Asia/Tehran
فەلەستینییەکانی دانیشتووی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بە بەرپا کردنی خۆپیشاندان، لەساڵگەڕی دەرچوونی بەیاننامەی باڵفۆڕدا، ئەم پیلانە نەگریسەیان ئیدانە کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی، تاقمە فەلەستینییەکان ڕۆژی دووشەممە بە گردبوونەوە لە ئەلبیرە و ڕامەڵڵا داوای لێبوردنخوازیی دەوڵەتی بریتانیایان کرد لە بارەی بەیاننامەی باڵفۆڕەوە.
بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامی و خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس)یش لە ساڵگەڕی بڵاو بوونەوەی بەیاننامەی باڵفۆڕ، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەگەلێکی جیاجیا، شەرمەزاریان کرد.
بەیاننامەی باڵفۆڕ دووھەمی نوامبەری ١٩١٧و لە سای داکۆکیی دەوڵەتی بریتانیا، بەستێنی بۆ پێکھاتنی ڕژێمی ساختەی زایونی و داگیرکردنی سەرزەوینی فەلەستین و ھەڵوەدا کردنی خەڵکەکەی خۆش کرد.
سەرپەیڤ