بەیاننامەی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی لەمەڕ ئیدانەکردنی تێکدرانی ماڵی فەلەستینییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i388980-بەیاننامەی_ڕێکخراوەی_ھاوکاریی_ئیسلامی_لەمەڕ_ئیدانەکردنی_تێکدرانی_ماڵی_فەلەستینییەکان
ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی تێکدرانی ماڵ و دامەزراوەکانی فەلەستینی بە ھۆی ڕژێمی زایونییەوە ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 10, 2020 11:52 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی لەمەڕ ئیدانەکردنی تێکدرانی ماڵی فەلەستینییەکان

ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی تێکدرانی ماڵ و دامەزراوەکانی فەلەستینی بە ھۆی ڕژێمی زایونییەوە ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی «وفا» ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند:تێکدرانی ماڵ و دامەزراوەکانی فەلەستینیەکان و ئاوارە بوونی دەیان بنەماڵە لە سەرزەوییەکانی فەلەستین لە قەواخی گەڵاڵەگەلی داگیرکەرانەی ڕژێمی زایونی ئەنجام دەگرێت.

ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی، ھەنگاوەکانی داگیرکەرانەی ڕژێمی زایونیی بە پێشێلکەری یاسای نێونەتەوەیی و بڕیارنامەکانی ھاوپەیوەند بە ڕێکخراوەی نەتەوەکان زانی و داوای لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کرد بە مەیەستی ڕاگرتنی ئەو تاوانکارییانەی ڕژێمی زایونی گوشارەکانیان چڕتڕ بکەنەوە.

یەکێتیی ئەورووپاش کرداری ڕژێمی زایونیی لەمەڕ تێکدانی ماڵ و حاڵی فەلەستینییەکانی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان ئیدانەکردووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕژێمی زایونی لە ئەمساڵ دا نزیکەی ٦٨٩ بینای لە کەرتی ڕۆژئاواو قودس تێکداوەو ٨٦٩ فەلەستینیی ھەڵوەداو ئاوارە کردووە.