ئەنساروڵڵا : پەلامارەکانی سەر عەرەبستان درێژەیان دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i389651-ئەنساروڵڵا_پەلامارەکانی_سەر_عەرەبستان_درێژەیان_دەبێ
وتەبێژی بزووتنەوی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی کردەوە : تا کاتێک کە پەلامارەکانی ھاوپەیمانیی سعودی بۆسەر یەمەن بەردەوامبێ ، ھێزە چەکدارەکان درێژە ئەدەن بە پەلامارەکانی خۆیان بۆسەر عەرەبستان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2020 12:39 Asia/Tehran
  • ئەنساروڵڵا : پەلامارەکانی سەر عەرەبستان درێژەیان دەبێ

وتەبێژی بزووتنەوی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی کردەوە : تا کاتێک کە پەلامارەکانی ھاوپەیمانیی سعودی بۆسەر یەمەن بەردەوامبێ ، ھێزە چەکدارەکان درێژە ئەدەن بە پەلامارەکانی خۆیان بۆسەر عەرەبستان .

بە پێی راپۆرتی سۆتنیک ، محەمەد عەبدوسەلام وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن گوتی ، دەربڕینی نیگەرانی و ھەوڵی سەرانی سعودی بۆ کڕینی چەکی پێشکەوتووتر دوای ھەر وڵامێکی سەربازیی ھێزە یەمەنیەکان نیشانەی کاریگەربوونی ھەڵمەتی پێشپێگرانەی ھێزە چەکدارەکانی یەمەنە . 

عەبدوسەلام لە کۆمەڵی نیودەوڵەتیی ویست دەسدرێژکارانی سعودی بۆ راگرتنی دەستدێرژی و گەمارۆی یەمەن بخاتە ژێر گوشار . 

یەحیا سەریع وتەبێژی ھێزەچەکدارەکانی یەمەن سەرلەبەیانیی دوشەممە رایگەیاند وێستگەی دابەشینی نەوتی ئارامکۆی عەرەبستانیان لە شاری جەددە بە موشەک پێکاوە و ئەم ھەڵمەتە لە وڵامی دەستدرێژی و گەمارۆی سەر یەمەن ئەنجام بووە .