ھێزە یەمەنیەکان دەستیان داگرت بەسەر چەند بنکە لە باشووری عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i389772-ھێزە_یەمەنیەکان_دەستیان_داگرت_بەسەر_چەند_بنکە_لە_باشووری_عەرەبستان
ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بە ئەنجامدانی ھەڵمەتێک توانیان کۆنتڕۆڵی ژمارێک لە بنکەکانی دەستدرێژکارانی سعودی لە نەجرانی باشووری عەرەبستان بگرنە دەست .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2020 07:30 Asia/Tehran
  • ھێزە یەمەنیەکان دەستیان داگرت بەسەر چەند بنکە لە باشووری عەرەبستان

ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بە ئەنجامدانی ھەڵمەتێک توانیان کۆنتڕۆڵی ژمارێک لە بنکەکانی دەستدرێژکارانی سعودی لە نەجرانی باشووری عەرەبستان بگرنە دەست .

بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی کەناڵی ئەلمەسیرە ، ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بە ئەنجامدانی ئەم ھەڵمەتە لە بەرەی نەجران ، زیانی قورسیان لە ریزەکانی بەکرێگیراوانی سعودی وەشاند و ژمارێکی زۆر لەوانیان کوشت و بریندار کرد . 

بە دوای ئەم تێکھەڵچوونەدا ، بەکرێگیراوانی سعودی رایانکرد و بنکەکانی شوێنی جێگیربوونی خۆیان بەجێھێشت . 

ئەوە لە کاتێکدایە کە محەمەد عەلی حوسی بەرپرسی لیژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن لەم دواییانەدا رایگەیاند ، ھەرچی عەرەبستان درێژە ئەدات بە شەڕی دژی یەمەن ، پەلاماری سەر ئامانجەکانی سعودی زیاتر دەبن .