ڕوودانی تەقینەوەیەکی دڵتەزێن لە بنکەی ھاوپەیمانیی سەعودی لە «ماریب»
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i389978-ڕوودانی_تەقینەوەیەکی_دڵتەزێن_لە_بنکەی_ھاوپەیمانیی_سەعودی_لە_ماریب
بڕێک لە سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکی دڵتەزێنیان کردووە لە بنکەی سەربازیی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی لە «ماریب»ی یەمەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 04, 2020 11:16 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوەیەکی دڵتەزێن لە بنکەی ھاوپەیمانیی سەعودی لە «ماریب»

بڕێک لە سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکی دڵتەزێنیان کردووە لە بنکەی سەربازیی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی لە «ماریب»ی یەمەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی تەقینەوەیەکی دڵتەزێن لە بنکەی سەربازیی «تەدلوین»ی سەربە ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە پارێزگای «ماریب» ڕووی دا.

کەناڵی ھەواڵیی «مەیادین» ھێشتا ئاماژەی بۆ وردیاتێکی زیاتری ئەم ھەواڵە نەکردووە.

چەند ڕۆژ لەمەوبەریش ھێزە چەکدارەکانی یەمەن باسی ھەڵمەتێکی سەرکەوتووانەی تازەی کردبوو دژی ھاوپەیمانیی سەعودی و بەکرێگیراوەکانی لە بەرەی پارێزگای «ماریب» لە ناوەندی یەمەن.