جوڵانەوە مەترسی دارە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سنووری عێراق و کوێت
کارناسێکی کاروباری ئاسایشتیی عێراق باسی جوڵانەوە گومان لێکراوو جێگای مەترسییەکانی لەشکریانی ئەمریکیی کردووە لە سنووری نێوان عێراق و کوێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی مەعلومە، «ئەحمەد ئەلشەریفی» کارناسی کاروباری ئاسایشتیی عێراق وتی: لەشکریانی ئەمریکی لە چەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە ٦٠ فڕۆکەوانیان گواستووتەوە بۆ سنووری نێوان عێراق و کوێت.
«ئەلشەریفی» وتیشی: ئامادە بوونی فڕۆکەوانان بە باڵەفڕەکانی «شینۆک»ە زەبەلاحەکانیان دەربڕی ڕووداوێکی تایبەتییەو وا دەر دەخات کە ھێندێک ئاڵوگۆڕی تازەو بە بێ داگاداریی دەوڵەتی عێراق لە ناوچەکەدا لە ئارادایە.
ئەم کارناسە عێراقییە بە دەربڕینی ئەمەی کە لەوانەیە گەڵاڵەی تازەی دەوڵەتی ئەمریکا مۆڵ درانی دیسانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق دا بێت، وتیشی: دیارە ئەمەش جێگای نیگەرانییەو پێویستی بە خۆسازدانی خێرای دەوڵەتی عێراق دەکات لەم پەیوەندییەدا.
زێرە داگیرکەرەکانی ئەمریکی لە ٢٠٠٣ی زایینییەوە لە عێراق دا جێگیر کراون، خەڵک و لایەنە عێراقییەکان گەلێک جار داوای کشانەوەی ئەم ھێزانەیان کردووەو پەرلەمانی ئەم وڵاتەش پێشتر گەڵاڵەیەکی بۆ چوونەدەرەوەی ئەم ھێزانە لە عێراق تێپەڕاندووە، کەچی ھەتا ئێستا تەواوی ئەم ھەوڵ و ھەڵوێستانە بێ ئەنجام بوونە.