خۆپێشاندانی گەورەی خەڵکی بەحرێن لە دەھەمین ساڵھاتی راپەڕینی خەڵکی ئەم وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i392915-خۆپێشاندانی_گەورەی_خەڵکی_بەحرێن_لە_دەھەمین_ساڵھاتی_راپەڕینی_خەڵکی_ئەم_وڵاتە
خەڵکی بەحرێن بە بۆنەی دەھەمین ساڵھاتی راپەڕینی ئەم وڵاتە ، خۆپێشاندانێکی گەورەیان بەڕێوەبرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 14, 2021 19:38 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی گەورەی خەڵکی بەحرێن لە دەھەمین ساڵھاتی راپەڕینی  خەڵکی ئەم وڵاتە

خەڵکی بەحرێن بە بۆنەی دەھەمین ساڵھاتی راپەڕینی ئەم وڵاتە ، خۆپێشاندانێکی گەورەیان بەڕێوەبرد .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەلمەیادین ، خەڵکی بەحرێن ئەمڕۆ یەکشەممە لە دەھەمین ساڵھاتی راپەڕینی 14ی شوبات بە سازدانی خۆپێشاندان لە مەنامە و شارەکانی دیکەی ئەم وڵاتە لەسەر درێژەی راپەڕین تا  گەیشتن بە داواکاریەکانی خۆیان جەختیان کردەوە . 

 ناڕازیانی بەحرێنی ھەروەھا رێوشوێنی سەرکوتکارانەی رژێمی ئالی خەلیفەیان ئیدانە کرد و دروشمیان بۆ داکۆکی لە شێخ عیسا قاسم مەرجەعی شیعەکانی ئەم وڵاتە بەرز کردەوە . 

 چالاکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیش وێنەگەلێکیان لە دژایەتی کردنی رژێمی ئالی خەلیفە بڵاوکردەوە . 

دوانیوەڕۆی شەممە لە چەندین ناوچەی نزیک مەنامە و باکوور و رۆژاوای بەحرێن خۆپێشاندان بەڕێوەچوو . 

بەحرێن لە 14ی شوباتی 2011وە گۆڕەپانی راپەڕینی جەماوەریی لە دژی رژێمی ئالی خەلیفەیە و لەو ماوەیەدا زیاتر لە 11 ھەزار شارومندی بەحرێنی بە تاوانی پڕوپوچ گیراون و ژمارێکی زۆر لەوان مافی ھاوڵاتی بوونیان لێسەندراوە .