پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی : پرۆژەکانی کۆڵۆنیالیستیانەی ئیسراییل خەریکە جێبەجێ دەکرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i394866-پێکھاتەی_خۆبەڕێوەبەری_فەلەستینی_پرۆژەکانی_کۆڵۆنیالیستیانەی_ئیسراییل_خەریکە_جێبەجێ_دەکرێن
وەزاڕەتی دەرەوەی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین تیکڕوخاندنی ماڵی فەلەستینیەکانی لە لایەن رژێمی زایۆنی شەرمەزار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 03, 2021 08:07 Asia/Tehran
  • پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی : پرۆژەکانی کۆڵۆنیالیستیانەی ئیسراییل خەریکە جێبەجێ دەکرێن

وەزاڕەتی دەرەوەی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین تیکڕوخاندنی ماڵی فەلەستینیەکانی لە لایەن رژێمی زایۆنی شەرمەزار کرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی سەفا ، وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند ، زایۆنیەکان ھەروا خەریکی جێبەجێ کردنی پرۆژەکانی ئستعمارگەرانە لە بواری شاروکە سازیین و ئێستاکە ئەم پرسە لە رۆژاوای بەیت لەحم ئەنجام ئەدرێ . 

وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین بە ئاماژە بەوەی کە تێکڕوخاندن لە ناوچە داگیرکراوەکان بە تایبەت لە قودس و دەوربەری ئەنجام دراوە ، لە کۆمەڵی نێودەوڵەتیی ویست بۆ راگرتنی ئەم تاوانکاریانە ھەنگاوی کرداریی ھەڵگرێ . 

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین دا ھاتووە : زایۆنیەکان ھەوڵ ئەدەن شارۆکە نشینانی زایۆنیست لە جیاتی خەڵکی فەلەستنین نیشتەجێ بکەن و تەلەڤیڤ بەرپرسی سەرەکیی تاوانکاریی روخاندنی ماڵی فەلەستینیەکانە . 

وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین جەختیشی کردووەتەوە : رێکخراوی نەتەوەکان ، ئەنجوومەنی ئاسایش و شورای مافی مرۆڤ و دیوانی سزای نێودەوڵەتیی بۆ راگرتنی ئەم تاوانکاریانە و سزادانی ئەنجامدەرانی بەرپرسایەتی یاسایی و ئەخلاقییان ھەیە .