پەیامی سەرەخۆشیی سەیدحەسەن نەسروڵڵا بە بۆنەی کۆچی دوایی جێگری فەرماندەی ھێزی قودسی سپای پاسداران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i395513-پەیامی_سەرەخۆشیی_سەیدحەسەن_نەسروڵڵا_بە_بۆنەی_کۆچی_دوایی_جێگری_فەرماندەی_ھێزی_قودسی_سپای_پاسداران
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە پەیامێکدا بۆ رێبەری ئێران کۆچی دوایی سەردار حیجازیی سەرەخۆشی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 19, 2021 17:13 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی سەیدحەسەن نەسروڵڵا بە بۆنەی کۆچی دوایی جێگری فەرماندەی ھێزی قودسی سپای پاسداران

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە پەیامێکدا بۆ رێبەری ئێران کۆچی دوایی سەردار حیجازیی سەرەخۆشی کرد.

بە پێی  راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلمنار، سەید حەسەن نەسەوڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە پەیامێکدا بۆ ڕێبەری باڵای ئێران کۆچی دوایی سەردار حیجازیی سەرەخۆشی کرد.

لە پەیامەکەی ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا دا هاتووە: کۆچی دوایی ئەو فەرماندە گەورەیە ئەویش کاتێک کە لە لووتکەی گیانفیدایی  دابوو و هەرەها کاتێک کە بەرەی بەرخۆدان پێویستی پێبوو، بووە هۆی خەم و پەژارەمان.

شیاوی باسە کە جیا لەو پەیامە، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە پەیامی جیای بۆ سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران وسەرتیپ ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران، کۆچی دوایی سەردار حیجازیی سەرەخۆشی کرد.

شەوی ڕابردوو سەردار حیجازی جێگری فەرماندەی ھێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی بە هۆی وەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.