May 01, 2021 16:48 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی حەیفای ئیسراییل لە ئەنجامی پەلاماری سایبێری بووە

سەرچاوە ئاگادارەکان رایانگەیاند ، ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی حەیفای ئیسراییل لە ئەنجامی پەلاماری سایبێری بووە و لە ئەنجام ئەم پاڵاوگەیە تووشی ئاگرکەوتنەوە بووە .

کەناڵی ئەلمەیادینی لوبنان شەوی رابردوو باسی روودانی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی حەیفای کرد .

لە هەمان کاتدا، میدیاکانی ئیسرائیلیش ڕاپۆرتیان دا کە ئاگرێکی بەربڵاو لە کارگەی BZN لە بەندەری  حەیفا ڕوویداوە و دواتر کۆنترۆڵ کراوە.

بە پێی راگەیاندنی وەزارەتی پاراستنی ژینگەی ئیسرائیل ئەو ئاگرکەوتنەوە شەوی هەینی بەهۆی خەسار لە یەکێک لە بۆرییەکان ڕووی داوە.

دەووترێ کارگەی ئامونیاکی حەیفاش پەلامارێکی هاوشێوەی کراوەسەر .

ئەو تەقینەوە لە حاڵێکدا روو دەدات کە لە هەفتەکانی ڕابردووش دا چەندین تەقینەوە لە نزیک  بنکەی ئەتومیی دیمۆنا و تومەر ڕوویدابوو.

سەرپەیڤ