شەھیدبوونی 9 کەس لە پەلاماری رژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە
May 10, 2021 19:14 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە رایگەیاند بە دوای پەلاماری زایۆنیەکان بۆسەر ئەم کەرتە 9 کەس لەوان سێ منداڵ شەھیدکران .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، بە پێی بەیاننامەی ئێوارەی دوشەممەی وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە ، ٩ کەس لەوان سێ منداڵ شەھید و چەند کەس بریندار بۆ نەخۆشخانەی بەیت حانون لە باکووری کەرتی غەززە گوازراونەوە . بەر لەوە ، سەرچاوەکانی ھەواڵ باسی شەھیدبوونی سێ منداڵیان کردبوو لە ئەنجامی پەلاماری زایۆنیەکان بۆسەر کەرتی غەززە .
دواس پەلامار موشەکیی گروپەکانی موقاومەی فەلەستینی بۆسەر بنکە و بارەگاکانی ئەرتەشی رژێمی زایۆنی لە قودسی داگیرکراو و شارۆکە زایۆنی نشینەکانی دەوربەری غەززە ، زایۆنیەکان بە پەلاماری بە ھاوەن بۆسەر چەند بەشێک لە کەرتی غەززە ، سێرەیان لە کەسانی مەدەنی گرت .
سەرپەیڤ