ھەڵکشانی ژمارەی شەھیدانی غەززە گەییشتە ٤٣ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i396404-ھەڵکشانی_ژمارەی_شەھیدانی_غەززە_گەییشتە_٤٣_کەس
وەزارتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند: دوابەدوای ھێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچەی غەززە ھەتا ئێستا ٤٣ فەلەستینی شەھید کراون و ٢٩٦ کەسیش بریندار بوونە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 12, 2021 09:59 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ژمارەی شەھیدانی غەززە گەییشتە ٤٣ کەس

وەزارتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند: دوابەدوای ھێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچەی غەززە ھەتا ئێستا ٤٣ فەلەستینی شەھید کراون و ٢٩٦ کەسیش بریندار بوونە.

وەزارتی تەندروستیی غەززە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا دوایین ڕێژەی شەھیدان و بریندارانی ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچەی غەززەی ڕاگەیاندو وتیشی: ١٣ کەس لە شەھیدانی غەززە منداڵان.

ھاوکات سەرچاوە فەلەستینییەکان باسی ئەنوەشیان کردووە کە، سوپای ڕژێمی زایونی ترۆمبیلێکی ناسەربازیی لە گەڕەکی «ئەاسەبرە» لە غەززە بە ھۆی خۆفڕێکەوە کردووەتە ئامانج کە ئەمەش شەھید بوونی لانیکەم سێ شارومەندی فەلەستینی و بریندار بوونی چەند کەسی دیکەی لێ کەوتووەتەوە.

لەشکریانی زایونی ھەروەھا لە بەر لێنەھاتوویی و دۆش دامانیان لەمەڕ بەرپەرچ دانەوەی ھەڵمەتە موشەکییەکانی خۆڕاگری، بەیانیی ئەمڕۆ ھەڵیانکوتایە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاواو کۆمەڵێک لە ڕابەرانی چالاکی بزوتنەوەی حەماس لەوانە «یاسر ئەلبەردساوی» و «سامح عەفانی»یان لە شاری قلقلیاو «موحەممەد عەسیدە»یان لە نابلۆس ھاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێکی دیکە لە ھەڵسوڕاوانی ئەم بروتنەوەیە ڕاپێچ کرد.