نوێترین ئاماری شەھیدان و بریندارانی فەلەستینی ، 218 شەھید و 5600 بریندار
May 17, 2021 13:02 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین راتیگەیاند ، بە دوای دەستدرێژی و پەامارەکانی یەک حەوتەی رابردووی رژێمی زایۆنی بۆسەر گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە ، لێواری رۆژاوا و قودسی داگیرکراو ، 218 کەس شەھید و زیاتر لە 5604 کەس بریندار بوونە/
بەپێی لێدوانێکی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەزەی فەڵەستین، لە ئاکامی ئەو ھێرشانەی ئیسرائیل کە لە نیوەی شەوی رابردووەوە بەردەوامە گەیشتووەتە ١٩٧ کەس، کە ٥٨ منداڵ و ٣٤ ژن و هەزار و ٢٣٥ برینداریش هەیە.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی ژمارەی کوژراوەکان لە غەزە و کەناری خۆرئاوا و قودس بۆ (٢١٨) کوژراو و (٥٦٠٤) بریندار بەرزبۆتەوە.
بە پێ ئەم راپۆرتە ، رژێمی زایۆنی تا ئێستا 90 بینا لەوان سێ باڵاخانەی ئاوەدانی لە غەززە تێکڕماندووە .
سەرپەیڤ