بروسکەی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین بۆ رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی
سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین دوای سەرکەوتنی خۆڕاگریی فەلەستینی لە شەڕی 12 رۆژە لە گەڵ رژێمی زایۆنی لە نامەیەک دا بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای رێزگرتن لە داکۆکیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم شەڕەدا ، سەرکەوتنی خۆڕاگریی فەلەستینی لە رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی پیرۆزبایی کرد .
لە نامەی زیاد نەخالەدا کە رۆژی شەممە بڵاوبووەوە ھاتووە : داکۆکی وپشتیوانی ھەمیشەیی و ئاشکرای بەڕێزتان لە ھەموو وارەکان ، گەورەترین و ھەڵکەوتەترین رۆڵی ھەبوو لە شەڕی سەیفولقودس و دەسکەوتەکانی ، خەباتکارانی خۆڕاگری سەرباری باڵادەستیی سەربازیی دوژمن ، بە ھەموو توانا و دەسەڵات و ئازایەتی لەم شەڕەدا پێیان نایە گۆڕەپان .
زیاد نەخالە جەختی کردەوە : لەم کاتە مێژوویەدا زۆر سپاسی جەنابت و برایانمان لە ھێزی قودس دەکەم کە ساڵانێکی دوور و درێژ شان بە شانی ئێمە بوون و ھەر توانایی و زانست و یارمەتیەکتان پێشکەشی ئێمە کردووە تا ئەوەی کە رۆژێکی ئاوا ئازیز و پڕ خێر بە دیاری بێنێ .