پەیامی دەستەڵاتداری دوبەی لە بارەی دیدارەکەی لەگەڵ «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە لوتکەی بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i400195-پەیامی_دەستەڵاتداری_دوبەی_لە_بارەی_دیدارەکەی_لەگەڵ_ئەمیر_عەبدوڵڵاھییان_لە_لوتکەی_بەغدا
«شێخ موحەممەد بن ڕاشد ئالی مەکتوم» سەرۆک وەزیرانی ئیمارات شەوی یەکشەممە ئاماژەی کردە دیدارەکەی ڕۆژی شەممەی لەگەڵ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران و لە پۆستە تازەکەی دا ئاواتی سەرکەوتنی بۆ خواست.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2021 21:50 Asia/Tehran
  • پەیامی دەستەڵاتداری دوبەی لە بارەی دیدارەکەی لەگەڵ «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە لوتکەی بەغدا

«شێخ موحەممەد بن ڕاشد ئالی مەکتوم» سەرۆک وەزیرانی ئیمارات شەوی یەکشەممە ئاماژەی کردە دیدارەکەی ڕۆژی شەممەی لەگەڵ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران و لە پۆستە تازەکەی دا ئاواتی سەرکەوتنی بۆ خواست.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «شێخ موحەممەد بن ڕاشد ئالی مەکتوم» سەرۆک وەزیرانی ئیمارات لە ھەژمارە فەرمییەکەی لە توییتێردا نووسی: ڕۆژی شەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەوەکانی ھاوکاریی بەغدا، چاوم بە «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی تازەی ئێران کەوت.

دەستەڵاتداری دویەی نوسیشی: لە ئەرکە تازەکەی لە ئاراستەی گەشەی پەیوەندییە ئەرێنییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکان لە سەر بنەمای حیکمەت و بەرژەوەندیی گەلان، ئاواتی سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.

«شێخ موحەممەد» لە کۆتایی توییتەکەی دا نووسیویەتی: درودی ھەمیشەییمان بۆ گەلی ئێران کە دراوسێ و دۆستمانن.