کۆمەڵگەی مەدەنیی عەربستان : ئالی سعود بێ تاوانەکان قەڵاچۆ دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i406151-کۆمەڵگەی_مەدەنیی_عەربستان_ئالی_سعود_بێ_تاوانەکان_قەڵاچۆ_دەکات
بەشێکی زۆر لە خەڵکی عەرەبستان ھەنگاوی حکومەتی ئەم وڵاتە لە ئیعدامکردنی 81 کەس لەوان 41 کەسی شیعەیان لە پێناو سەرکوتکردنی بەرھەڵستکارانی سعودی و بەرەنگاربوونەی بزاڤی ئازادی خوازی و دیموکراسی لەم وڵاتەدا لێکدایەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 13, 2022 15:53 Asia/Tehran
  • کۆمەڵگەی مەدەنیی عەربستان : ئالی سعود بێ تاوانەکان قەڵاچۆ دەکات

بەشێکی زۆر لە خەڵکی عەرەبستان ھەنگاوی حکومەتی ئەم وڵاتە لە ئیعدامکردنی 81 کەس لەوان 41 کەسی شیعەیان لە پێناو سەرکوتکردنی بەرھەڵستکارانی سعودی و بەرەنگاربوونەی بزاڤی ئازادی خوازی و دیموکراسی لەم وڵاتەدا لێکدایەوە .

وەزارەتی نێوخۆی عەرەبستان رۆژی شەممە لە ھەنگاوێکی پێشلەکەری مافی مرۆڤ ، بڕیاری ئیعدامی 81 کەسی لە یەک رۆژدا جێبەجێ کرد . لە نێو ئیعدامکراون ، 41 کەس لە لاوانی شیعەی قەتیفی عەرەبستان و 7 یەمەنی و یەک کەسی سوریایی ھەبوون . 

چالاکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ، ئەم تاوانکاریەی حکومەتی سعوودیان شەرمەزار کرد . 

بنکەی ھەواڵی بزووتنەوەی گۆڕان و ئازادیی عەرەبستان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ ، نیزامی سعودیان بە کەڵکوەرگرتن لە سزای ئیعدام لە دژی بەرھەڵستکارانی سیاسیی خۆی تاوانبار کرد .