تەقەکردن لە ڕۆژھەڵاتی تەلەبیب لانیکەم پێنج کوژراوی لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i406637-تەقەکردن_لە_ڕۆژھەڵاتی_تەلەبیب_لانیکەم_پێنج_کوژراوی_لێ_کەوتەوە
سەرچاوە زایونییەکان شەوی چوارشەممە باسی تەقەکردن لە گەڕەکی «بنی براک» لە ڕۆژھەڵاتی تەلەبیبیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 30, 2022 09:54 Asia/Tehran
  • تەقەکردن لە ڕۆژھەڵاتی تەلەبیب لانیکەم پێنج کوژراوی لێ کەوتەوە

سەرچاوە زایونییەکان شەوی چوارشەممە باسی تەقەکردن لە گەڕەکی «بنی براک» لە ڕۆژھەڵاتی تەلەبیبیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، لەم ھەڵمەتەی تەقەکردن دا لانیگەک پێنج زایونی کوژران و کۆمەڵێکی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە زایونییەکان، ماتۆڕسوارێکی چەکدار بە کڵاشینکۆف بەرەو  شارۆچکە نشینە زایونییەکان تەقەی کرد.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەش لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنێک لە شاری «ئەلخەزیرە» لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو دوو لەشکریی زایونی کوژران و لانیکەم ١٢ کەسیش بریندار بوون.

تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین گەلێک جار ڕایانگەیاندووە کە تۆڵەی دڕندەکاریی داگیرکەرانی زایونی دژی جەماوەری چەوساوەی فەلەستین دەکەنەوە.