نیسان 20, 2022 03:11 Asia/Tehran
  • کۆمکاری عەرەب بەزێندرانی سنووری عێراق لە لایەن تورکیای ئیدانە کرد

کۆمکاری عەرەب دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان ھەڵوێستی دەربڕی و ئەو کارەی بە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا عەرەبییەکان، «ئەحمەد ئەبو غەیت»، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب لەڕاگەیەنراوێکدا هێرشەکانی تورکیا لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ سەر هەرێمی کوردستانی ئیدانە کردو جەختی لەوەش کردەوە کە، ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا بەزاندنی سەروەریی عیراقە و بەهەموو شێوەیەک رەتی دەکەنەوەو پێشێلکردنی یاساوڕێساو پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان دێتە ئەژمار.

«ئەحمەد ئەبو غەیت» ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ٤ی ٢٠٢٢ لەڕاگەیەنراوێکدا سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە تورکیا لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی کردییە سەر هەرێمی کوردستان و جەختیشیکردەوە کە ئۆپراسیۆنەکە دوژمنایەتی کردنە لەگەڵ سەروەریی وڵاتی عیراق و بەهەموو شێوەیەک رەتیدەکەنەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە: ئەو ھێرشانەی تورکیا بۆ سەر خاکی عیراق پەیوەندییەکانی نێوان تورکیاو عیراق ئاڵۆزتر دەکات و داواشی لەتورکیا کرد واز لەم هەڵسوکەوتانە بهێنێت و رێز لەسەروەریی عیراق بگرێت و پابەندبێت بە بنەماکانی دراوسێیەتی.

سەرپەیڤ