سەرۆکی وڵاتی ئیمارات ماڵئاوایی لە ژیان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i407884-سەرۆکی_وڵاتی_ئیمارات_ماڵئاوایی_لە_ژیان_کرد
ھەواڵدەریی قەرمیی ئیمارت (وام) ژیانئاوایی «خەلیفە بن زاید ئالی نەھیان» سەرۆکی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2022 12:19 Asia/Tehran
  • سەرۆکی وڵاتی ئیمارات ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ھەواڵدەریی قەرمیی ئیمارت (وام) ژیانئاوایی «خەلیفە بن زاید ئالی نەھیان» سەرۆکی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.

ھەواڵدەریی قەرمیی ئیمارت (وام) ڕایگەیاند: «خەلیفە بن زاید ئالی نەھیان» سەرۆکی ئەم وڵاتە ئەمڕۆ ھەینی لە تەمەنی ٧٣ ساڵان دا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

«خەلیفە بن زاید» کوڕە گەورەی «زاید بن سوڵتان ئالی نەھیان» دامەزرێنەری دەوڵەتی ئیمارات و پاشمیری ناوبراو بوو کە دوای ژیانئاوایی باوکی بوو بە دەستەڵاتداری ئەبوزەبی.

ئەنجومەنی باڵای یەکێتیی ئیمارات لە بەرواری ٣ی نوامبەری ساڵی ٢٠٠٤ «خەلیفە بن زاید»ی وەکو سەرۆک و دەستەڵاتداری ئیمارات ھەڵبژارد.

«خەلیفە بن زاید» دووھەمین سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات بوو لە کاتی دامەزرانی ئەم وڵاتەوە لە دووھەمی دیسامبەری ساڵی ١٩٧١ و شانزدەھەمین دەستەڵاتداری ئەبوزەبی.