ئاگرگرتنی دوو پاس لە شارێکی ناوەندی فەلەستینی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i408925-ئاگرگرتنی_دوو_پاس_لە_شارێکی_ناوەندی_فەلەستینی_داگیرکراو
سه‌رچاوه‌ میدیاکانی ئیسرائیل شه‌وی شه‌ممه‌ به‌ کاتی تاران بڵاویان کرده‌وه‌ که‌ دوو پاس له‌ وێستگه‌ی پاس له‌ شارێکی ناوه‌ڕاستی فه‌له‌ستینی داگیرکراو ئاگریان گرتووه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2022 08:01 Asia/Tehran
  • ئاگرگرتنی دوو پاس لە شارێکی ناوەندی فەلەستینی داگیرکراو

سه‌رچاوه‌ میدیاکانی ئیسرائیل شه‌وی شه‌ممه‌ به‌ کاتی تاران بڵاویان کرده‌وه‌ که‌ دوو پاس له‌ وێستگه‌ی پاس له‌ شارێکی ناوه‌ڕاستی فه‌له‌ستینی داگیرکراو ئاگریان گرتووه‌.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی جرۆزاڵم  پۆست، دوو پاس لە وێستگەیەکی کراوەی شەقامی گۆڵد مایەر لە شاری ڕیشۆن لێتزیۆنی ناوەڕاستی فەلەستینی داگیرکراو ئاگریان گرتووە. میدیاکانی زایۆنی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو ڕووداوە گوماناوییە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

بەپێی راپۆرتەکە، ئاگرکوژێنەوەکانی بنکەی ریشۆن لێتزیۆن خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بوون . 

رۆژنامەی جرۆزاڵم پۆست بڵاویشی کردەوە، هەفتەی رابردوو 18 پاس لە وێستگەیەکی پاسی ناوەندی شاری سەفەد لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو لە هەلومەرجێکی گوماناوی هاوشێوەدا ئاگریان گرتووە.