ئەحمەد مودەللەل: گەشتەکەی بایدێن بۆ ناوچەکە لە ئاراستەی دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایونییە
ڕابەرێکی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین وتی: گەشتەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناوچەکە ڕووداوێکی نەگریس و ناخۆشە بۆ نەتەوەو کێشەی فەلەستین و ھیچ خێروبەرەکەتێکی بۆ ئوممەتی ئیسلامی و عەرەبی نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی فەلەستین ئەلیەوم،«ئەحمەد مودەللەل» لە ڕابەرنی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین لە لێدوانێکدا جەختی کردووە، ئامانج لە گەشتەکەی «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناوچەکە بەس ھێزمەند کردنی زاڵیەتیی ئەمریکی_زایونی بەسەر وڵاتانی عەرەبی و تاڵان و بڕۆی سەرچاوەکانیانە.
«مودەللەل» وتیشی: گەشتەکەی بایدێن بۆ شاری «بەیت لەحم»یش لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆلێکی دینی دا ئەنجام دەگرێت و بەوجۆرەی کە ھێندێک لێکی دەدەنەوە، ھیچ قازانجێکی بۆ کێشەی فەلەستین نابێت و تەنیا سودو قازانجی ئەم گەشتە بۆ ڕژێمی داگیرکەری زایونییە.
«ئەحمەد مودەللەل» بە دەربڕینی ئەمەی کە بەردەوام کرانی وتووێژ لەگەڵ ئەمریکییەکان کە لایەنگرو پاڵپشتی ڕژێمی زایونین، دەبێتە ھۆی لەنێوچوونی کێشەی فەلەستین، تێکڕای فەلەستینییەکانی بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزامەندی دەربڕین دژی گەشتەکەی بایدێن بۆ فەلەستینی داگیرکراو بانگێشتن کردو داوای لە ڕابەرانی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین کرد کە خۆیان لە قەرەی دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا نەدەن.