بێتوانایی گومەزی ئاسنین لە بەرەنگاربوونەوەی موشەکی خاڵپێکی خۆڕاگری دا
ژەنەڕاڵێکی ڕژێمی زایۆنی دانی بەوەدانا کە سیستەمی بەرگریی ناسراو بە «گومەزی ئاسنین»" ناتوانێت بەرنگاری موشەکەکانی تەوەرەی خۆڕاگری بێتەوە کە مووشەکی خاڵپێک و بالستیک دەگرێتەوە.
«یۆسی لانگۆتسیکی»، ژەنەراڵی خانەنشینی ڕژێمی زایۆنی، لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی "مەعاریۆ"ی ئەم ڕژێمە، باسی لەو سیناریۆیە کرد کە ڕووبەڕووی تەلئەبیب دەبێتەوە لە ئەگەری شەڕێکی شیمانەیی لەداهاتووداو نووسیویەتی، بە گوێرەی ئەم سیناریۆیە، ئیسرائیل ڕووبەڕووی ٢٠٠ هەزار ھەڕەشەی ئاسمانی دەبێتەوە و قووڵاییی ئیسرائیل لە ڕۆژێکدا دەکرێتە ئامانجی انە بە دوو هەزار موشەک.
«لانگۆتسیکی» ئاماژەی بەوەش دا کە دامەزراوە ستراتیژییەکان و هێزەکانی سوپای ئیسرائیلیش دەکرێنە ئامانج و وتیشی: هەزاران موشەکی زۆر خێراو خاڵپێک بە هێزو تەفەڕنجێکی باڵاوە هەر ئامانجێک دەپێکن شیمانەی ھەڵەیان تەنیا پێنج مەتر دەبێت.
ئەم ژەنەڕاڵە خانەنشینکراوەی ڕژێمی زایۆنی ڕاشیگەیاندووە، ئەم موشەکانە بە کڵاڤۆکی تەقاندنەوە و کاولکەریش تەیارکراون و هەریەکەیان نیو تۆن تەقەمەنیی تێدایە.
«لانگۆتسیکی» وتیشی: سیستەمی گومەزی ئاسنین تەنیا دەتوانێت بەشێکی زۆرکەم بەرپەرچ بداتەەوەو ئەم هەڕەشەیە ئەگەر جێبەجێ بکرێت، گورزێکی ستراتیژی جددی و مەترسیدار لە ئیسرائیل دەوەشێنێت.