بۆ حەوتەمین حەوتەی لەسەریەک خۆپیشاندان دژی کابینەکەی نەتانیاهۆ بەڕێوەچوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i415315-بۆ_حەوتەمین_حەوتەی_لەسەریەک_خۆپیشاندان_دژی_کابینەکەی_نەتانیاهۆ_بەڕێوەچوو
هەزاران کەس بۆ حەوتەی حەوتەم لە تەلەبیب و شارەکانی دیکەی فەلەستینی داگیرکراو دژی کابینەی «بنیامین ناتانیاهۆ» خۆپیشاندانیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 19, 2023 14:33 Asia/Tehran
  • بۆ حەوتەمین حەوتەی لەسەریەک خۆپیشاندان دژی کابینەکەی نەتانیاهۆ بەڕێوەچوو

هەزاران کەس بۆ حەوتەی حەوتەم لە تەلەبیب و شارەکانی دیکەی فەلەستینی داگیرکراو دژی کابینەی «بنیامین ناتانیاهۆ» خۆپیشاندانیان کرد.

کەمتر لە دوو مانگ بەسەر دەستبەکاربوونی کابینەکەی «بنیامین ناتانیاهۆ» تێدەپەڕێت. «ناتانیاهۆ» چوار دۆسیەی دادگای هەیە بە تۆمەتی گەندەڵی. کابینە نوێیەکەی هەوڵ دەدات دەسەڵاتەکانی سیستەمی دادوەری بە ھەموارکردنی دادوەری کەم بکاتەوە، پرسێک کە لە ناوچە داگیرکراوەکاندا ڕووبەڕووی ناڕەزایەتیی بەرفراوان بووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدرەیی ئێران پرێس، خۆپیشاندانی بەرفراوان لە ژمارەیەک ناوچەی فەلەستینی داگیرکراو دژ بە کابینەکەی «ناتانیاهۆ» و پلانەکانی وەزیری دادی ڕژێمی زایۆنی بۆ ئاڵوگۆڕ لە سیستەمی دادوەریی ئەم ڕژیمە بەڕێوە چوو.

لەم پەیوەندییەدا بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی عیبری زمانی «مەعاریۆ» و بە پێی خەمڵاندنەکان، نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس وێڕای بەشداری کردن لە خۆپیشاندانی دژە حکومەتی لە شەقامی «کابولان»ی تەلەبیب داوای لە سەر کار لاچوونی «بنیامین ناتانیاهۆ» سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمەیان کرد.