قەتەر: ئیسرائیل بەرپرسە لە بڵاوبوونەوەی توندوتیژی لە مزگەوتی ئەقسا
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند: تەشەنەسەندنی توندوتیژی لە ناوچە داگیرکراوەکان لە بەر کردەوەی ئانتریک کارانەی ڕژێمی زایۆنی لە مزگەوتی ئەقسایەو دیارە بەرپرسیاری شوێنھاتەکانی داھاتووشی لە ئەستۆی خۆیەتی.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە بەیاننامەیەکدا جەختی لە پێویستیی کردەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە مەبەستی ناچار کردنی ڕژێمی زایۆنی بۆ ڕاگرتنی پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکان کردەوە.
لەم بەیاننامەیەدا وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ھەروەھا بە توندی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززەو باشووری لوبنانی شەرمەزارکردو داوای لەهەموو لایەنەکان کرد کە دۆخەکە هێور کەنەوە.
ھەر لەم پێوەندییەدا بزوتنەوەکانی خۆڕاگریی ئیسلامی فەلەستین (حەماس) و جیهادی ئیسلامی ڕایانگەیاند کە ئەگەر داگیرکەرانی زایۆنی درێژە بە دەستدرێژییەکانیان بدەن، بەردەوام دەبن لە ھاویشتنی موشەک.