مەعاریۆ: لێک نزیک بوونەوەی ئێران و ئۆردۆن ئیسرائیلی نیگەران کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i417227-مەعاریۆ_لێک_نزیک_بوونەوەی_ئێران_و_ئۆردۆن_ئیسرائیلی_نیگەران_کردووە
ڕۆژنامەی زایۆنیستیی مەعاریۆ لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئۆردۆن نیگەرانیی لای تەلەبیب دروست کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 22, 2023 15:03 Asia/Tehran
  • مەعاریۆ: لێک نزیک بوونەوەی ئێران و ئۆردۆن ئیسرائیلی نیگەران کردووە

ڕۆژنامەی زایۆنیستیی مەعاریۆ لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئۆردۆن نیگەرانیی لای تەلەبیب دروست کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمەیادین؛ ڕۆژنامەی زایۆنیستیی مەعاریۆ، ڕۆژی (هەینی) لە ڕاپۆرتێکدا، پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئۆردۆنی تاوتوێ کرد و باشتربوونی پەیوەندییەکانی تاران و عەممان، بەتایبەتی دوای ڕێککەوتنی ئەم دواییەی تاران و ڕیازی، بە هۆکارێک زانی بۆ پەرۆشیی ڕژێمی زایۆنی.

مەعاریۆ نووسیویەتی: لەم وتووێژەدا وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئۆردۆن جەختیان لە چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆی یەکتر بە زووترین کات و پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵیەکان و هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.

پێشتر ئاژانسی هەواڵدەریی ئەسۆشەیتێد پرێس نووسیبووی، ڕێککەوتنی تاران و ڕیاز تا ڕادەیەکی زۆر ڕژێمی ئیسرائیلی نیگەران کردووە، بە جۆرێک کە ئەم ڕژێمە بە تەنیا لە ناوچەکەدا دەهێڵێتەوە.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو «حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران و «ئەیمەن سەفدی» وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و سەبارەت بە گرنگترین پرسەکانی جێی بایەخی دوو وڵات لە بوارەکانی دوو قۆڵی و ناوچەییدا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.