چڕبوونەوەی ھێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i417530-چڕبوونەوەی_ھێرشی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_کەرتی_غەززە
دوای ئەوەی کەرتی غەززە بۆ ماوەی چەند کاژێرێک لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕزگاری بوو، سەرچاوە فەلەستینییەکان شەپۆلێکی نوێی هێرشی ئاسمانی ئەم ڕژێمەیان بۆ سەر کەرتی غەززە ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 03, 2023 04:05 Asia/Tehran
  • چڕبوونەوەی ھێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە

دوای ئەوەی کەرتی غەززە بۆ ماوەی چەند کاژێرێک لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕزگاری بوو، سەرچاوە فەلەستینییەکان شەپۆلێکی نوێی هێرشی ئاسمانی ئەم ڕژێمەیان بۆ سەر کەرتی غەززە ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە ئەمڕۆ چوارشەممە، لە دوایین هێرشەکانیاندا، فڕۆکەکانی سوپای داگیرکەری زایۆنی، ناوەندێکی سەر بە تاقمی خۆڕاگریی فەلەستینیان لە ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە بۆردومان کرد.

هەروەها هەلیکۆپتەرەکانی ئەم ڕژێمەش ٤ موشەکیان ئاراستەی بنکەیەکی خۆڕاگری لە ڕۆژئاوای غەززە کرد.

فڕۆکەی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنی ناوەندەکانی سەر بە خۆڕاگری لە «بەیت لاھیا» لە باکووری کەرتی غەززەی کردە ئامانج. ڕژێمی زایۆنی هەروەها بینۆگەیەکی پێوەندیدار بە بەرخۆدانی فەلەستینییەکان لە کەمپی پەنابەرانی شاتی لە ڕۆژئاوای شاری غەززە بۆردومان کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، فەلەستینییەک لە کاتی بۆردومانی ناوچەی «ئەلسەفینە» لە ڕۆژئاوای غەززە بە ھۆی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە شەهید بوو.