یەمەن و هاوپەیمانیی سعودی تەرمی ٦٤ لەشکرییان گۆڕییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i419103-یەمەن_و_هاوپەیمانیی_سعودی_تەرمی_٦٤_لەشکرییان_گۆڕییەوە
سەرچاوە هەواڵدەرییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە،حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن و هێزەکانی سەر بە هاوپەیمانیی سعودیە، تەرمی 64 لەشکرییان لە نێوان خۆیاندا ئاڵوگۆڕ کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 22, 2023 06:38 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵدەرییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە،حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن و هێزەکانی سەر بە هاوپەیمانیی سعودیە، تەرمی 64 لەشکرییان لە نێوان خۆیاندا ئاڵوگۆڕ کردووە.

لێژنەی سەربازیی سەر بە حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە کە ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی ڕاستەوخۆی تەرم لە نێوان ڕیاز و سەنعا دوابەدوای ڕاوێژەکانی پێشوو لەژێر چاودێریی «یەحیا عەبدوڵڵا ڕەزامی» سەرۆکی لێژنەی سەربازیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا مسۆگەر کراوە.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، لە قۆناغی یەکەمدا ٦٤ تەرم لەوانە تەرمی ٥٨ کوژراوی یەمەنی و ٦ تەرمی سوپای عەرەبستان ئاڵوگۆڕ کراوە.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە کە لیژنەگەلێکی مەیدانیی پسپۆڕ  بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی زیاتری تەرمەکان پێکھێنراون و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەنگاو و گرێبەستی زیاتر ڕەچاو دەکرێت.