دەستپێبوونەوەی دادگەییکرانی نەتانیاهوو بە تۆمەتی گەندەڵی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i423428-دەستپێبوونەوەی_دادگەییکرانی_نەتانیاهوو_بە_تۆمەتی_گەندەڵی
میدیا زایۆنییەکان راپۆرتیان داوە کۆبوونەوەی دادگەی بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوە دەچێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2023 07:00 Asia/Tehran

میدیا زایۆنییەکان راپۆرتیان داوە کۆبوونەوەی دادگەی بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوە دەچێ.

ڕۆژنامەی عبری زمانی ئیسراییل هیوم رایگەیاند؛ پرۆسەی دادگەیی کرانی بنیامین نەتانیاهوو بە تۆمەتی گەندەڵی سەرباری بەردەوام بوونی شەڕی غەززە، ئەمڕۆ دووشەممە دەست پێ دەبێتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی میدیا زایۆنییەکان، دادگەی ڕژێمی زایۆنی دۆسییەکانی گەندەڵی دژ بە نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە دەخاتە بەر لێکدانەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ کۆبوونەوەکانی دادگەیی کرانی نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە لە سێپتەمبەری ڕابردووە راگیردرابوون.

لە کۆبوونەوەکانی دادگەیی کرانی نەتانیاهوو بە تۆمەتی گەندەڵی، گوێ دەگیردرێ لە شایەتی دانی ئەفسەرانی پۆلیسی ڕژێمی ئیسراییل و کاربەدەستێکی دارایی لە یەکێک لە سێ دۆسییەکەی دژ بە نەتانیاهوو کە لە میدیاکاندا بە «دۆسییەی ۴۰۰۰» ناوبانگی دەرکردووە.

نەتانیاهوو لە سێ دۆسییەدا تۆمەتبار کراوە بە گەندەڵی و بەرتیل وەرگرتن. سەرباری ئەوەش بەردەوام لەهەوڵدایە بۆ ئەوەی پێش بە دادگەیی کرانی خۆی بگرێ.