ئەنساروڵڵای یەمەن: هەرکات سینوار لە غەزە ڕابگەیەنێ، ئێمە هەڵمەتەکانمان ڕادەگرین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i425012-ئەنساروڵڵای_یەمەن_هەرکات_سینوار_لە_غەزە_ڕابگەیەنێ_ئێمە_هەڵمەتەکانمان_ڕادەگرین
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕوو لە ئەمریکاو ئینگلیز ڕایگەیاند کە بڕیاری ڕاگرتنی هەڵمەتەکانمان لە غەزەیەو هەرکات یەحیا سینواری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لەو کەرتە پێ مان ڕابگەیەنێ ئەوکات هەڵمەتەکانمان ڕادەگرین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 09, 2024 07:00 Asia/Tehran

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕوو لە ئەمریکاو ئینگلیز ڕایگەیاند کە بڕیاری ڕاگرتنی هەڵمەتەکانمان لە غەزەیەو هەرکات یەحیا سینواری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لەو کەرتە پێ مان ڕابگەیەنێ ئەوکات هەڵمەتەکانمان ڕادەگرین.

محمد بەخیتی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕاگەیاند هەڵوێستی یەمەن لەهەمبەر شەڕەکەی غەزە واوەترە لە سەرجەم وڵاتانی ئەندامی هێڵی خۆڕاگری و ئەمڕۆ یەمەن لەبەرامبەر بەهێزترین وڵاتانی جیهان واتە ئەمریکاو ئینگلیزدا ڕاوەستاوە.

ناوبراو وتی: ئێمە بۆخۆمان بڕیار دەدەین و ئەو کەسەی لەبەرامبەر زلهێزەکان دا ڕادەوەستێ ڕیی تێ ناچی کە بڕیارەکەی لەدەست کەسانی دیکەدا بێ.

ئێمە بە ئەمریکاو ئینگلیز ڕادەگەیەنین کە بڕیاری ڕاگرتنی هەڵمەتەکانمان لە غەزەیەو هەرکات یەحیا سینواری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لەو کەرتە پێ مان ڕابگەیەنێ ئەوکات هەڵمەتەکانمان ڕادەگرین.