بۆردومانی سەرلەنوێی چەند دەڤەرێکی یەمەن لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکاو ئینگلیزەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i425042-بۆردومانی_سەرلەنوێی_چەند_دەڤەرێکی_یەمەن_لەلایەن_فڕۆکە_شەڕکەرەکانی_ئەمریکاو_ئینگلیزەوە
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکاو ئینگلیز، چەند دەڤەرێکی پارێزگەی حودەیدەی یەمەنیان بۆردومان کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 10, 2024 09:00 Asia/Tehran

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکاو ئینگلیز، چەند دەڤەرێکی پارێزگەی حودەیدەی یەمەنیان بۆردومان کرد.

ئەمریکاو ئینگلیز ئەمڕۆ لە نوئترین دەستدرێژکاری خۆیان بۆسەر یەمەن دەڤەرەکانی تائیف و کەسیب و الجبانەی پارێزگەی حودەیدەی ئەو وڵاتەیان بۆردومان کرد.

لەدوای ئەو پەلامارەی سەر یەمەن ، فڕینی بەربڵاوی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکاو بریتانیا بەسەر ئەو پارێزگەیەداو کەنارە ڕۆژئاوایەکانی ئەو وڵاتەدا هەروا بەردەوام کرا.

محمد عەبدولسەلام"ی وتووێژکاری باڵای حکومەتی نیشتمانی یەمەن شەوی ڕابردوو پێداگری کرد کە بەردەوامی دەستدرێژکاری ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر وڵاتەکەی نابێتە هۆی ڕاگیرانی پاڵپشتیمان لە خەڵکی غەزەو ئاسایشی کەشتیەکانی ڕژیمی زایۆنیستیش دابین ناکا.

ناوبراو وتی کە ئەو پەلامارەی سەر یەمەن دەستدرێژی بۆسەر خاک و سەروەری دەسەڵاتداری ئەو وڵاتەو یاسا نێودەوڵەتیەکانە.

ئەو پەلامارانە بەئامانجی زەخت و گوشارخستنە سەر یەمەن بۆ ڕاگرتنی گەمارۆی دەریاوانی و ڕەچاوکراو بەسەر ڕژیمی زایۆنیستی دا بەڕێوە دەچن.