دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i425063-دیداری_وەزیری_دەرەوەی_ئێران_لەگەڵ_ئەمینداری_گشتیی_حیزبوڵڵای_لوبنان
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە "بەیروت" چاوی کەوت بە ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان و لەبارەی تازەترین گۆڕانکارییە سیاسی و ئاسایشییەکانی ناوچە ڕاوێژی کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 11, 2024 07:30 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە "بەیروت" چاوی کەوت بە ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان و لەبارەی تازەترین گۆڕانکارییە سیاسی و ئاسایشییەکانی ناوچە ڕاوێژی کرد.

سەرلەبەیانی شەممە ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان و وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران چاویان بەیەک کەوت کە لەو دیدارەدا، دواگۆڕانکارییە سیاسی وئاسایشییەکانی ناوچە بەتایبە گۆڕانکارییەکانی کەرتی غەززە، باشوری لوبنان و بەرەکانی دیکەی خۆڕاگریی، خرایەبەر باس و لێکدانەوەو هەروەها وتووێژیشیان کرد لەبارەی بارودۆخی لوبنان.

"موجتەبا ئەمانی" باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیروتیش ئامادەی ئەو چاوپێکەوتنە بوو.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ "نەجیب میقاتی" سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان دیدار و وتووێژی کرد.

"حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان" لە درێژەی چاوپێکەوتنەکانی لە لوبنان، ئەمڕۆ هەروەها لەگەڵ سەرۆکانی تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستینیش لە بەیرووت دیداری کرد.