هێرشی سەرلەنوێ بۆسەر "گوڵان"ی داگیرکراوی سووریا لەلایەن حیزبوڵڵاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i425380-هێرشی_سەرلەنوێ_بۆسەر_گوڵان_ی_داگیرکراوی_سووریا_لەلایەن_حیزبوڵڵاوە
میدیاکانی ڕژیمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ڕایانگەیاند کە حیزبوڵلا سەرلەنوێ لەباشووری لوبنانەوە هێرشێکی مووشەکی کردۆتە سەر بەرزایەکانی گوڵانی داگیرکراو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 24, 2024 06:30 Asia/Tehran

میدیاکانی ڕژیمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ڕایانگەیاند کە حیزبوڵلا سەرلەنوێ لەباشووری لوبنانەوە هێرشێکی مووشەکی کردۆتە سەر بەرزایەکانی گوڵانی داگیرکراو.

میدیاکانی ڕژیمی زایۆنیستی هاوکات ڕاشیانگەیاندبووکە ئاژیری مەترسی هاوێژرانی مووشەک لە بەرزایەکانی گوڵان وەدەنگ هێنراوە.

حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە جگە لە پەلامارەکانی ئەمڕۆ شەوی ڕابردووش پادگانی معالیەی گوڵانیان مووشەک باران کردوەو هاوکات بنکەی جەنگی زایۆنیستەکانیشیان لە گوڵانی داگیرکراوی سووریا کردۆتە ئامانج.

حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند لەوڵامی دەستدرێژکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی و پەلاماردانی گوندو خانووبەرەی خەڵکی سڤیل بۆوێنە پەلاماردانی "کەفەررمان" بنکەی جەنگی یواو"یان بە کاتوێشا کوتاوەو پشت ڕاستیشی کردۆتەوە کە بنکەی کیلع"یشی کردۆتە ئامانج کە بەوردی و بەشێوەی ڕاستەوخۆ پێکراوە.

هەرلەهەمان کاتدا حیزبوڵڵا ڕایگەیاندوە کە لەدوای هەڵکوتانە سەر بنکەی جەنگی سماقەو تیپی حەوسەدو شەستو نۆی ئەو ڕژیمە بە دوو مووشەکی برکان مۆڵگەی برکەڕیشا"شیان داوەتە بەرهێرش.