بەربانگ کردنەوەی سەمبولیکی لاوانی یەمەنی بۆ پاڵپشتیی لە موقاوەمەی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i426135-بەربانگ_کردنەوەی_سەمبولیکی_لاوانی_یەمەنی_بۆ_پاڵپشتیی_لە_موقاوەمەی_غەززە
تاقمێک لە گەنجانی یەمەنی لە کەنارئاوی شاری "حودەیدە" لە رۆژاوای یەمەن، وێڕای بەڕێوەبردنی نەریتی بەربانگ کردنەوە، لەگەڵ خەڵکی ستەملێکراوی غەززەو خۆڕاگرییەکەی، هاودەنگیان دەربڕی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 30, 2024 08:15 Asia/Tehran

تاقمێک لە گەنجانی یەمەنی لە کەنارئاوی شاری "حودەیدە" لە رۆژاوای یەمەن، وێڕای بەڕێوەبردنی نەریتی بەربانگ کردنەوە، لەگەڵ خەڵکی ستەملێکراوی غەززەو خۆڕاگرییەکەی، هاودەنگیان دەربڕی.

لاوانی ناوچە جیاجیاکانی یەمەن بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە بوون کە بە دروشمی" غەززە بەتەنیا نیە" بەڕێوە چوو.

بەشداربووان داوایان لە ئازادەکانی جیهان کرد، ئامادەی گۆڕەپانە جیاجیاکان بن و بە سازدانی ڕێپێوان و گردبوونەوەی سەمبولیک و هەروەها بانگەواز بۆ بایکۆت کردنی کاڵاو شتومەکی ئیسرائیلی، خوازیاری راگیرانی خێرای شەڕبن لە غەززە.

بەهێزکرانی ڕۆڵی گەنجان لە چالاکییە خێرخوازیی و مرۆییەکان وهاوبەشی و خۆڕاگریی لەپاڵ ئارمانجی فەلەستیندا، وەک چەمکێکی بڕوایی و ڕاگەیاندنی پەیامی ئەمەگداری بە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین کە بەرەوڕووی ژینۆسایدو قات و قڕی بوون، لە ئامانجەکانی بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمەی بەربانگ کردنەوە بوو.