نوێنەری حیزبوڵڵا لە تاران: زەبر وەشاندنی ئێران لە رژێمی زایۆنیستی، گۆڕانکارییەکی گەورەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i426574-نوێنەری_حیزبوڵڵا_لە_تاران_زەبر_وەشاندنی_ئێران_لە_رژێمی_زایۆنیستی_گۆڕانکارییەکی_گەورەیە
نوێنەری حیزبوڵڵای لوبنان لە تاران وتی : زەبر وەشاندنی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕژێمی زایۆنیستی، گۆڕانکارییەکی گەورەیە، و ڕەهەندو ئەنجامەکانی ئەو زەبرە کاریگەرە، بەرەبەرە دەردەکەوێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 15, 2024 11:40 Asia/Tehran

نوێنەری حیزبوڵڵای لوبنان لە تاران وتی : زەبر وەشاندنی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕژێمی زایۆنیستی، گۆڕانکارییەکی گەورەیە، و ڕەهەندو ئەنجامەکانی ئەو زەبرە کاریگەرە، بەرەبەرە دەردەکەوێ.

سەید"عەبدوڵڵا سەفیەدین" بەئاماژە بەوەی کە ئەنجامەکانی وەڵامدانەوەی ئێران بە ڕژێمی زایۆنیستی، بەرەبەرە و لەداهاتوودا زیاتر دەردەکەوێ، وتی: ئەنجامەکانی هێرشی ئێران تادێ زیاتر روون دەبێتەوەو لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئێمە ئەو ئەنجامانە بەتەواوەتی هەست پێ دەکەین.

نوێنەری حیزبوڵڵای لوبنان لە تاران وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە شایەتی قۆناخێکی هەستیارین لە مێژووی رژیمی زایۆنی و چەسپاندنی ڕەوتی پێش پێگرانەدا، وتی: زەبروەشاندنی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رژیمی زایۆنیستی، گۆڕانێکی گەورەیە، ئەوەی واڕووی دا، گۆڕانکارییەکی گرینگ و چارەنووس سازە کە رەهەندو ئەنجامەکانی ئەو زەبرە کاریگەرە، بەرەبەرە دەردەکەوێ.

خاڵی گرینگ ئەوەیە کە لەڕەوتی ئەو گۆڕانکارییانەدا شایەتی پاشەکشەی رۆژاواییەکانین لەمەڕ پشتگریی کردن لە رژیمی زایۆنیستی.