حیزبوڵڵا: شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراومان پێکاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i426887-حیزبوڵڵا_شارۆچکە_زایۆنی_نشینەکانی_باکووری_فەلەستینی_داگیرکراومان_پێکاوە
حیزبوڵڵای لوبنان سەرلەبەیانی یەکشەممە ڕایگەیاند کە شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراوی ڕاکتباران کردووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 28, 2024 06:59 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان سەرلەبەیانی یەکشەممە ڕایگەیاند کە شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراوی ڕاکتباران کردووە.

خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان رایگەیاند؛ لە وەڵام بە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان، بەتایبەت پەلاماردرانی گوندەکانی القوزح، مرکبا و صربین، خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان بە دەیان مووشەکی کاتیوشا، هێرشی کردۆتە سەر شارۆچکەی میرۆن و چەن شارۆچکەی زایۆنی نشینی دیکە. ئەلجەزیرە رایگەیاندووە، سی مووشەکی لە باشووری لوبنانەوە بەرەو ناوچەی ناوچەی "جبل الجرمق" کە بنکەی سەربازیی میرۆنی ڕژێمی زایۆنی تێدا هەڵکەوتووە، تەقاندووە و دەنگی ئاژیری وشدار لەم ناوچەیە بەرز بۆتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ژێدەرە زایۆنییەکان ڕاپۆرتیان داوە کە دەنگی تەقینەوەگەلێکی تووند لە ناوچەی میرۆن بەرگوێ کەوتووە. حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامی هێرشی چەندڕەهەندییان کردۆتە سەر بنکە سەربازییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو.