ئەمریکاو ئینگلیز چوار جار هێرشیان کردەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی"حودەیدە"ی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i427358-ئەمریکاو_ئینگلیز_چوار_جار_هێرشیان_کردەسەر_فڕۆکەخانەی_نێودەوڵەتی_حودەیدە_ی_یەمەن
میدیا یەمەنییەکان ڕایانگەیاند، ئەمریکاو ئینگلیز سەرلەنوێ هێرشیان کردۆتەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حودەیدەی یەمەن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 15, 2024 08:00 Asia/Tehran

میدیا یەمەنییەکان ڕایانگەیاند، ئەمریکاو ئینگلیز سەرلەنوێ هێرشیان کردۆتەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حودەیدەی یەمەن.

میدیاکانی سەربە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن دوێنێ سێ شەممە ڕایانگەیاند، سوپای ئەمریکاو ئینگلیز چوار جار هێرشیان کردۆتەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حودەیدەی یەمەن.

ئەمریکاو ئینگلیز رۆژی شەممەش فڕۆکەخانەی حودەیدەی یەمەنیان مووشەکباران کرد.

ئەمریکاو ئینگلیز بەبیانووی پاراستنی ئاسایشی گەمییەوانی لە دەریای سور و گەرووی بابولمەندەب، هەردەم پێگەکانی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن دەکەنە ئامانج.

ئەمریکاو ئینگلیز بە هاوکاریی هەشت وڵاتی دیکە، ٢١ی بەفرانباری ساڵی رابردوو ڕێکەوتی١١ی ژانڤییەی٢٠٢٤ پاش دەرکرانی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەلاماری بنکەو بارەگاکانی ئەنساروڵلای یەمەنیان دا.

سوپای یەمەن هەردەم ڕایگەیاندووە، بۆ پشتگریی لە خەڵکی غەززەو خۆڕاگریی فەلەستین لەهەمبەر دەسدرێژکارییەکانی رژێمی زایۆنیستی هەتا کاتی وەستانی شەڕی غەززە، هێرشەکانی دژ بە رژیمی زایۆنی بەردەوام دەکا.