پاکستان: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل تیرۆریستە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i429581-پاکستان_سەرۆک_وەزیرانی_ئیسرائیل_تیرۆریستە
دەوڵەتی پاکستان ڕایگەیاند کە بنیامین نتانیاهوی سەروک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی تیرۆریستە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 21, 2024 07:56 Asia/Tehran

دەوڵەتی پاکستان ڕایگەیاند کە بنیامین نتانیاهوی سەروک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی تیرۆریستە.

دەوڵەتی پاکستان بڕیاری داوە هەتا بنیامین نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی وەک تیرۆریست بناسێنێ و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە  ئەم کارە بکەن.

رەعنا سەنائوڵڵا  ڕاوێژکاری  شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە کاروباری سیاسی باسی ڕێککەوتن لەگەڵ حیزبی تەحریک لەبەیکی پاکستانی کردووە بۆ بە تیرۆریست ناوبردنی کابینەی داگیرکەرانی قودس و نەتانیاهو.

ڕاوێژکاری شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان لەم پێوەندییە دا وتی : داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاکستانیش دەکرێ  وەها بڕیارێک بدەن.

پارتی تەحریک لەبەیکی پاکستان هەروەها خۆپیشاندانی داکۆکی لە غەززەشی بەڕێوە بردووە.