خۆپیشاندانێکی بەربڵاو لە باکوری ئۆردۆن بەئامانجی شەرمەزارکردنی تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i430021-خۆپیشاندانێکی_بەربڵاو_لە_باکوری_ئۆردۆن_بەئامانجی_شەرمەزارکردنی_تیرۆری_شەهید_ئیسماعیل_هەنیە
هاووڵاتیانی ئۆردۆنی لەشاری ئەربوودی باکوری وڵاتەکەیان خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان بەئاراستەی لایەنگری لە فەلەستین و شەرمەزارکردنی تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە بەڕێوە برد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 02, 2024 17:07 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانێکی بەربڵاو لە باکوری ئۆردۆن بەئامانجی شەرمەزارکردنی تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە

هاووڵاتیانی ئۆردۆنی لەشاری ئەربوودی باکوری وڵاتەکەیان خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان بەئاراستەی لایەنگری لە فەلەستین و شەرمەزارکردنی تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە بەڕێوە برد.

خۆپیشاندەرە  ئۆردۆنیەکان بەدانی درۆشم بەدژی ڕژیمی زایۆنیست و دڕندەکاریەکانی پێداگریشیان کرد لەسەر درێژەدانی ڕێبازی شەهید ئیسماعیل هەنیە و خۆڕاگری لە بەرامبەر ئەو ڕژیمەدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو ئیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندبوو کە زایۆنیستەکان بە تیرۆری شەهید هەنیە هەوڵی نێوبژیوانەکانیان بۆ جێگیرکردنی ئاگربڕ لە غەزە ناکام کردوە.

سەفدی دوێنی پێنج شەم لەمیانەی گوتارێک ڕایگەیاندبوو کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە بەجۆرێک بجوڵێتەوە کە دەستدرێژکاری ڕژیمی زایۆنیست کۆنتڕۆڵ بکرێ و وێرای ئاماژە بە  تیرۆری شەهید هەنیە وتبووی ئەو دڕندەکاریە نیشاندەری پێشێلی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتیەکان و دەسەڵاتداری وڵاتانە.