حیزبوڵڵا بە مووشەک و درۆن، بنکەو پێگەی داگیرکەرانی زایۆنی تێکشکاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i430256-حیزبوڵڵا_بە_مووشەک_و_درۆن_بنکەو_پێگەی_داگیرکەرانی_زایۆنی_تێکشکاند
حیزبوڵڵا لە ئاراستەی درێژەدان بە هێرشە بەزەبرەکانی بۆسەر بنکەو پێگەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی، بە خۆفڕ ناوەندێکی سەربازیی دیکەی رژیمی زایۆنی لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو بەئامانج گرت.
(last modified 2026-04-24T09:03:53+00:00 )
ئاب 09, 2024 17:46 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵا بە مووشەک و درۆن، بنکەو پێگەی  داگیرکەرانی زایۆنی تێکشکاند

حیزبوڵڵا لە ئاراستەی درێژەدان بە هێرشە بەزەبرەکانی بۆسەر بنکەو پێگەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی، بە خۆفڕ ناوەندێکی سەربازیی دیکەی رژیمی زایۆنی لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو بەئامانج گرت.

حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەئاراستەی پاڵپشتی لە گەلی خۆڕاگری فەلەستین لە غەززەو یارمەتیدانی خۆڕاگریی بوێرانەو ئازایانەی و لەکاردانەوە بە دەسدرێژکاریی و ترۆرێک کە دوژمنی زایۆنی لە شارۆچکەکانی "حەناویە" و "ناقورە" ئەنجامی دا، خەباتگێڕانی خۆڕاگریی ئیسلامی ئەمڕۆ بنکەی سەرکردایەتی گوردانی کەنارئاوی تیپی رۆژاوایی لە "لیمان" یان بە ئامانج گرت.حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکی دیکەدا رایگەیاند کە لەئاراستەی پاڵپشتی لە گەلی خۆڕاگری فەلەستین لە غەززەو یارمەتیدانی خۆڕاگریی بوێرانەو ئازایانەی و لەکاردانەوە بە ترۆر و پەلامارەکانی دوژمنی زایۆنی بەتایبەت لە ناقورە و حەناویە، خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامیی ئەمڕۆ هەینی بنکەی سەرکردایەتی تیپی ٧٦٩یان لە سەربازگەی "کریات شمونا" بە مووشەکی فەلەق، مووشەکباران کرد. حیزبوڵڵای لوبنان هەروەها بە مووشەک ناوەندی سەربازیی "سماقە" لە بەرزاییەکانی "کەفەرشوبا"و شوێنی جێگیربوونی داگیرکەرانی زایۆنی لە گردووپەڕی ناوەندی "ئەلمەتەلە"ی مووشەکباران کردو خەساری قورسی دا لە رژیمی داگیرکەری زایۆنی.