ئاب 29, 2024 11:46 Asia/Tehran

حیزبوڵڵا لە ساڵوەگەڕی جەژنی ئازادکرانی دووەمی لوبنان، وێڕای ئاماژە بەوەی کە خەباتکارانی خۆڕاگریی لەتەنیشت سوپاو خەڵکی ئەو وڵاتەدا، سەرکەوتنێکی مێژووییان لەهەمبەر تەکفیریەکاندا بەدەستهێنا، پێی داگرت: خۆڕاگریی هەروا پێبەند دەبێ بە ڕێبازی بەرەنگاربوونەوەی دەسدرێژکاران و داگیرکەران و داکۆکی لە غەززە.

حیزبوڵڵای لوبنان لەو بەیاننامەدا رایگەیاند، شەڕی ئازادکرانی "ئەلجرود" کە لەلایەن خۆڕاگریی و سوپای لوبنانەوەو بەهاوکاریی سوپای عەرەبی سوریا ئەنجامی گرت، پاکتاوکرانی لوبنان لە ترۆریزمی گرووپە تەکفیری - ترۆریستییەکانی لێکەوتەوە کە لە خاکی لوبنان و گشت ناوچەدا، بۆ خزمەت بە پرۆژەی زایۆنی-ئەمریکی، هەڕەشەیان لێ دەکردین.

لە درێژەی ئەو بەیاننامەدا هاتووە: ساڵڕۆژی ئەو جەژنە، ئەمساڵ لەسای هەڵمەتی باهۆزی ئەقساو حەماسەی ئازایانەی گەلی خۆڕاگری فەلەستین بەڕێوە دەچێ، گەل و نەتەوەیەک کە لایەنگر و یاریدەرێکیان جگە لە بەرەکانی پشتیوانیی خۆڕاگریی نیە. ئەو بەرانە، گەورەترین فیداکارییان بۆ پشتگریی لە غەززەو سەرکەوتنی حەق بەسەر بەتاڵ و دەسدرێژکاردا ئەنجام داوەو زیاتر لە هەر کاتێک، پێبەندی هێڵ و ڕێبازی خۆیانن.

حیزبوڵڵا پێی داگرت: بیست و هەشتەمی ئاگۆستی هەموو ساڵێک وەک ساڵوەگەڕی جەژنی دووەمی ئازادکرانی لوبنان، چرایەکی درەوشاوەیە لە ئەمەگداریی مەزنی کاروانی شەهیدانی خۆڕاگریی ئیسلامی لە لوبنان، سوپای وڵاتەکەمان، سوپای عەرەبیی سوریاو ڕۆڵە بەشەڕەفەکانی بوقاع.

سەرپەیڤ