ئه‌یلوول 04, 2024 18:28 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی مووشەکیی حیزبوڵڵا بۆسەر باکوری فەلەستینی داگیرکراو

حیزبوڵڵای لوبنان، بنکەو پێگەکانی رژیمی داگیرکەری لە "ئەلجەلیلی عولیا یان ئەلجەلیلی سەرێ" و "ئەسبەع ئەلجەلیل" لە باکوری فەلەستینی داگیرکراوی بەئامانج گرت.

خەباتکارانی خۆڕاگریی لوبنان، هەڵمەتێکی قورسی مووشەکیان بۆسەر باکوری فەلەستینی داگیرکراو ئەنجام دا کە بەهۆیەوە، دوو زایۆنی بریندار بوون.

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند کە زەنگەکانی مەترسیی لە ناوچە باکوریەکانی فەلەستینی داگیرکراو بەرگوێ کەوتن لەبەر تێگیرانی مووشەک لە لوبنانەوە. میدیاکانی رژیمی زایۆنیستی ئاماژەیان کردە ئەو هەڵمەتە مووشەکییە لە باشوری لوبنانەوە بۆسەر چەند ناوچەیەک لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو لەوان ئەلجەلیل. رادیۆ سوپای رژیمی زایۆنی جەختی کرد، لانیکەم پێنج مووشەک گیراوەتە "کریات شمونا'. دوای ئەو هێرشە، چەندین ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی کریا شمونە و بەیت هەلەل ڕووی داوە.

حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بنکەی سەرکردایەتی گوردانی ئەلسەهل" لە بنکەی سەربازیی "بەیت هەلەل" و ناوەندەکانی تۆپخانەی دوژمن لە "دیشون"مان بە مووشەکی کاتیوشا پێکا. رادیۆ رژیمی زایۆنی رایگەیاند کە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە تائێستا شەست مووشەک گیراوەتە باکوری فەلەستینی داگیرکراو.